ئێنریکێ ناوی یاریزانانی بۆ یاری ئەمشەو بڵاوکردەوە

Barcelona
Barcelona
یاریگا
لویس ئێنریکێ, راھێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ناوی یاریزانانی بۆ یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڵاوکردەوە.

لەم لیستەدا ئاندرێ گۆمێزی پۆرتوگالی دوای بەشداری نەکردنی لە یاری رابردووی یانەکەی لە لا لیگا بە ھۆی پێکانەوە جارێکی دیکە زیاد کراوە, ھەروەھا ھەریەک لە یاریزانان دێنیس سوارێز و ماسیب بانگھێشت نەکراون و ماتیۆ و ڤیدالیش بە ھۆی پێکانەوە بانگھێشت نەکراون.

ناوی ئەو یاریزانانەی بۆ یاری ئەمشەو بانگھێشت کراون ئەمانەن:

گۆڵپارێز: تێر شتیگێن, سیلیسین

بەرگری: پیکێ, ماسکیرانۆ, ئالبا, ئۆمتیتی, رۆبێرتۆ و دیگنێ

ناوەراست: ئینیێستا, گۆمێز, رافینیا, ئاردا توران, راکیتیچ, بوسکێتس

ھێرشبەر: میسی, نێیمار, سوارێز و ئالکاسێر

بارسێلۆنا ئەمشەو لە یارییەکی چارەنوسسازدا لە کاتێکدا لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنز لیگ میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات, لە یاری چوون بە چوار گۆڵی بێ وەڵام تووشی دۆران بوینە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close