دیبالا بە باشترین یاریزانی دەست نیشانکرا

Paulo Dybala
Paulo Dybala
یاریگا
پاولۆ دیبالا, ھێرشبەری ئارجانتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دەست نیشانکرا.

ھێرشبەری لاوی بیانکۆنێری مانگی رابردوو توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لە یاری یانەکەی بەرامبەر پالێرمۆ دوو گۆڵی تۆمار کرد, پاشان لە یاری جامی ئیتاڵیاش بەرامبەر ناپۆلی توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و ھەروەھا لە یاری بەرامبەر یانەکانی کالیاری, پالێرمۆ و ئۆدینیزی سێ پاسی گۆلی تۆمار کرد.

بەم شێوەیە گۆلکاری ئارجانتینی بریاروایە لە یاری داھاتووی یانەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان ئەو خەلاتەی پێشکەش بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close