چاڤی پۆستی راھێنەرایەتی بارسێلۆنای رەتکردۆتەوە

Xavi
Xavi
یاریگا
چاڤی ھێرناندێز, یاریسازی ئیسپانی یانەی سەدی قەتەری رەتیکردۆتەوە ببێتە راھێنەری یانەی بارسێلۆنای وڵاتەکەی.

رۆژنامەی ” الوطن “ـی قەتەری ئاشکرای کردووە کە دوای ئەوەی لویس ئێنریکێ رایگەیاند وەرزی داھاتوو لەگەڵ کەتەلۆنیەکان بەردەوام نابێت, یەکێک لە بەرپرسانی ئەو یانەیە داوای لە چاڤی کردووە ببێتە راھێنەریان, بەڵام یاریسازی پێشووی بلاوگرانا ئەو داوایەی رەتکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە چاڤی بەو بەرپرسەی گوتووە لە ئێستادا نایەوێت دەست بە کاری راھێنەرایەتی بکات و ئەوەی بیری لێدەکاتەوە یاری بۆ یانەکەیەتی.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close