فەرمی| شاراپۆڤا بانگھێشتی گراندسلامی فەرەنسا ناکرێت

Maria Sharapova
Maria Sharapova
یاریگا
ماریا شاراپۆڤا, خانمە تێنسزانی رووسی لەلایەن فێدراسیۆنی تێنسی فەرەنساوە بانگھێشتی پالەوانەیتی گراندسلام ناکرێت.

بەرزترین بەرپرسی پالەوانیەتی دووەم گراندسلامی جیھانی کە لە فەرەنسا بەرێوە دەچێت ئاشکرای کردووە, ئەوان داوەتنامەیان بۆ خانمە تێنسزانی رووسی نەناردووە و لە پلانیشیاندا نیە بانگھێشتی بکەن, بۆیە ئەو شوخ و شەنگە لە پالەوانیەتیەکی دیکەشدا بێ بەش دەبێت.

خانمی تێنسزانی رووسی 15 مانگی رابردوو بە ھۆی بەکار ھێنانی ماددەی قەدەخەکراو لە تەواوی پالەوانیەتیەکان سڕ کرابوو و دوای تەواوبوونی سزاکەی پێشبینی دەکرا کە بتوانێت بەشداری لە پالەوانیەتی فەرەنسا بکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close