ئه‌و ژمارانه‌ی ده‌یسه‌لمێنن لامپارد یه‌کێکه له ئه‌فسانه‌کانی تۆپی پێ
یاریگا-ئه‌مڕۆ فرانک لامپارد یه‌کێک له باشترین ناوه‌ڕاستکاره‌کانی مێژووی پریمه‌رلیگ وازهێنانی له یاریکردن راگه‌یاند.
له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه رێزی و خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن هانده‌ران و که‌سایه‌تیه وه‌رزشییه‌کان بۆ فرانک نێردرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نگه هه‌مان گرنگی ئه‌فسانه ناوداره‌کانی پێنه‌درابێت به‌ڵام ژماره‌کان ده‌یسه‌لمێنن که هیچی له‌و که‌متر نیه
- له ١٠١٩ یاری فه‌رمی ئه‌نجامداوه و ٣٠٢ گۆڵی تۆمارکردووه
- له ٦٠٩ یاری پریمه‌رلیگدا به‌شداریکردووه. ته‌نها رایان گیگز (٦٣٢) وه گاریس باری (٦١٥) له‌و زیاتر یاریان هه‌یه له‌و خوله‌دا
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته ، چواره‌م گۆڵکاری مێژوویی پریمه‌رلیگه به ١١٧ گۆڵ دوای ئالان شیره‌ر ، واین ڕونی ، ئاندی کۆڵ
- خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزادا له مێژووی پریمه‌رلیگ به ٤١ گۆڵ
- لامپارد به‌رامبه‌ر به ٣٩ یانه‌ی جیاواز له پریمه‌رلیگ گۆڵی تۆمارکردووه
- لامپارد خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه به لێدانی سزا له مێژووی یاریزانه ئینگلیزییه‌کان به ٩ گۆڵ
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته به‌ڵام گۆڵکاری مێژوویی چێڵسییه به ٢١١ گۆڵ له ٦٤٩ یاریدا
- لامپارد ١١ ناسناوی فه‌رمی بردووه‌ته‌وه ( ٣ پریمه‌رلیگ ، ١ چامپیۆنزلیگ ، ٤ جامی یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ، ٢ جامی خولی ئینگلیزی ، ١ یۆرۆلیگ)
- له ٢٠٠٥ پله‌ی دووه‌می باڵۆن دۆر و باشترین یاریزانی جیهانی برده‌وه.
- ٢ جار وه‌ک باشترین یاریزانی ئینگلیزی هه‌ڵبژێردراوه
- ٣ جار وه‌ک باشترین یاریزانی چێلسی ده‌ستنیشانکراوه
- ٤ جار وه‌ک باشترین یاریزانی مانگ له پریمه‌رلیگ ده‌ستنیشانکراوه