کامیان باشترینن ؟ فێدرێر ، نادال یاخود جۆکۆڤیج؟

Nadal - DJOkovic - Federer

نوسینی : سیڤه‌ر لوقمان

 

دیاری کردنی باشترین یاریزان لە نێوان ئەم سێ یاریزانەدا کارێکی ئەستەمە و هەڵەیەکی گەورەیە گەر یەکێکیان لەوی تر بە باشتر بزانیت , دوور لە خۆشەویستی و دەربرینی سۆز بۆ ئەم یاریزانانە گەر سەیری مێژووی ئەم ٣ یاریزانە بکەین کەس ناتوانێت نکۆلی لەوە بکات کە باشترینی مێژوون , بەڵام دیاری کردنی باشترین لە نێوان ئەم ٣ یاریزانەدا هێشتا کاتی نەهاتووە و لەوانەشە هەرگیز نەتوانرێت باشترینەکەیان دیاری بکرێت.

سەرەتا گەر باسێکی فێدرێر بکەین , زۆر ترین پاڵەوانێتی بردۆتەوە و یاریزانێکە کە مێژوویەکی پر سەروەری تۆمار کردووە زۆر ترین جار بۆتە پاڵەوانی چوار پاڵەوانێتیە گەورەکەی گراند سلام , بەڵام گەر بەراوردی پێ بکرێت بە نەدال و جۆکۆڤیچ ئەم زۆر ترین پاڵەوانێتیەی کە بردوێتیەوە نابێتە پێوەرێک بۆ ئەوەی کە ببێتە باشترین چوونە زۆربەی پاڵەوانێتیەکانی کە بردوویەتیەوە پێش دەرکەوتنی نەدال و جۆکۆڤیچ بووە بەڵام ئەوەشمان نابێت لەیاد بچێت ئەمرۆ پاڵەوانێتی ئسترالیای بردەوە لە کاتێکدا بەم تەمەنەی ئێستاوە و بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیە خۆی لە خۆیدا مێژووە .گەر باسێکی نەدال بکەین , نەدال لەگەڵ دەرکەوتنی بە ماوەیەکی کەم توانی زۆرترین پاڵەوانیتی بەرێت و بەشێوەیەکی وەها ئاستی لە هەڵکشاندابوو کە زۆر کەس بڕوایان وابوو هیچ هێزێک نیە بۆ وەستانی نەدال , ناوبانگی مەلیکی پێ بەخشراوە لە یاریگای خۆڵ و هیچ یاریزانێک تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو نازناو و ژمارانەی نەدال بەدەستی هێناوە دووبارەی بکاتەوە , بەڵام ئەم ئاستە بەرزەی نەدال بەردەوام نەبوو بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەک ئاستی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە , ڕووبەڕوو بوونەوەی نەدال بەرامبەر فێدێرێر ٢٣ بە ١٢ یارییە کە ئەمەش جیاوازییەکی زۆرە لە نێوان ئەم دوو یاریزانەدا هەرچەندە بەشێوەیەکی گشتی ئەمە باشترینی مێژوویان دیاری ناکات چوونکە فێدێرێر ٨٩ پاڵەوانێتی بردۆتەوە لەکاتێکدا نەدال ٦٩ , بەڵام نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کە نەدال ٥ ساڵ لە فێدێرێر بچووکتره‌ و تەمەنی ٣٠ ساڵە بە گەڕانەوەی بۆ سەر ئاستەکەی پێشووی کە ئەرکێکی زۆر گرانە دوور نییە ئەم ژمارەیە بژکێنێت.

کۆتا یاریزان جۆکۆڤیچی سڕبییە جۆکۆڤیچ خاوەنی ٦٧ پاڵەوانێتیە و هەر چوار پاڵەوانێتیە گەورەکەشی بەدەست هێناوە , بە هەمان شێوەی ئەم نەدال و فێدێرێر توانیوێتی مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆ خۆی بنووسێتەوە و چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار کردووە بەجۆرێک کە لە چەند ساڵی ڕابردوو ڕیزبەدی باشترین یاریزانی جیهانی گرتبوو بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ یاریزانانی تردا و لەم ساڵدا ئەندی مۆڕای بەریتانی توانی ڕیزبەندی یەکەمی لێوەرگرێت , کەمی پاڵەوانێتیەکانی جۆکۆڤیچ لە چاو نەدال و ڤێدێرێردا بەواتای ئەوە نایەت کە ئەوان باشترین بن , چوونکە جۆکۆڤیچ ئێستا لە بەرزترین ئاست دایە و تەمەنی ٢٩ ساڵە , بەشێوەیەکی گشتیش گەر ئاستی هەرسێ یاریزانەکە وەرگرین لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ هەر سێکیان لە بەرز ترین ئاستدابوون و لەم کاتەدا جۆکۆڤیچ بەرزترین ئاستی هەبووە و لە پێش هەردووکیانەوەیە , ڕووبەڕوو بوونەوەش لەنێوانیان بەم جۆرەیە.

جۆکۆڤیچ و نەدال ٢٦ بە ٢٣ یاریان لە یەکتر بردۆتەوە کە تا ئێستا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە سەرکەوێت بەسەر نەدال جگە لە جۆکۆڤیچ , چۆکۆڤیچ و فێدێرێر ٢٣ بە ٢٢ یاری واتە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا جۆکۆڤیچ لە هەردووکیان باشترە , ئەم ئەنجامانە لە ئێستادا ئەوە ناگەیەنێت کە جۆکۆڤیچ لە هەردووکیان باشترە بەڵام دەگونجێت بە تێپەڕ بوونی کات جۆکۆڤیچ چانسی ئەوەی زیاتر بێی بۆ ئەوەی گەورەترین مێژوو بنوسێتەوە بەو پێیەی کە لە باشترین ئاستیدایە ئێستاو تەمەنیشی شیاو ترە لەکاتێکدا فێدێرێر و نەدال ئاستیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە هەرچەندە کۆتا پاڵەوانێتی ئسترالیا گەیشتنە یاری کۆتایی . لە کۆتاییدا دەمەویت ئەوە بڵێم کە دیاری کردنی یەکێک لەم ٣ یاریزانە کارێکی زۆر قورسە و ئاسان نیە , ڕاستە هەست و سۆز وا لەهاندەرانی ئەم ٣ یاریزانە دەکات کە تەنها یەکێک لەم ٣ یاریزانە بە مێژوویی بزانن بەڵام لە کاتی ئێستادا دیاری کردنی باشترینی مێژوو هەڵەیەکی گەورەیە و هەر سێکیان لەم کاتەدا باشترینی مێژوون .

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close