دیبالا و یوڤێنتوس گەیشتنە رێکەوتن

Paulo Dybala
Paulo Dybala
یاریگا
پاولۆ دیبالا, ھێرشبەری لاوی ئارجانتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دواجار لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتۆتە رێکەوتن لەسەر درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ئاشکری دەکەن, دوای گەیشتی بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی ئارجانتینی بۆ وڵاتەکەیان, گفتوگۆکان لەسەر درێژ کردنەوەی ئەم پرۆژەیە دەستی پێکردووە و ھەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون لە گرێبەستە نوێیەکەی گۆڵکاری تانگۆ مووچەی ساڵانەی بۆ حەوت ملیۆن و پێنج سەد ھەزار یۆرۆ لەگەڵ پاداشتی تایبەتی بەز بکرێتەوە.

بەم شێوەیە دیبالا لە سێریا ئەی ئیتاڵیا دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچەی ساڵانە و چاوەروان دەکرێت کە ھەفتەی داھاتوو واژۆی کۆتایی لەسەر ئەم گرێبەستە بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close