فێدرەر بۆ قۆناخی چارەگی کۆتایی سەرکەوت

Roger Federer
Roger Federer
یاریگا
رۆجێر فێدرەر, تێنسزانی سویسری توانی لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانیەتی تێنسی ئوستورالیای کراوە سەرکەوتن بەرامبەر کی نیشیکۆری ژاپۆنی بەدەست بێنێت.

لە قۆناخی چوارەم ھەردوو تێنیسزان بە ھێز دەستیان بە یارییەکە کرد, سەرەتا سێتی یەکەم نیشیکۆری توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت, پاشان تێنسزانی سویسری دوو سێتی لەسەر یەکی بردەوە, بەڵام سێتی چوارەم جارێکی دیکە نیشیکۆری توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و دواجار سێتی پێنجەم فێدرەر توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بەم سەرکەوتنە تێنسزانی سویسری توانی بلیتی قۆناخی چارەگی کۆتایی بەدەست بێنێت و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی میشا زێڤرێڤی ئەڵمانی دەبێتەوە کە ئەویش توانی ئاندی مارای دوور بخاتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close