” بەڵێ ئەوەی بینیتان پێناڵیتی بوو”

یاریگا
رۆبێرتۆ سوریانۆ, کاپتنی یانەی ڤیاریال دواجار دانی بەوەنا کە ئەو تۆپەی بەر دەستی کەوت پێنالتی بوو.

لە یاری شەوی رابردوو نێوان ھەردوو یانەی ڤیاریال و بارسێلۆنا کە بە ئەنجامی گۆلێک بۆ ھەردوولا بە یەکسان بوون بە کۆتا ھات, دیمەنێکی ئەم یارییە باسێکی زۆری لەسەرە, ئەو کاتەی میسی لێدانێکی ئاراستەی گۆڵی ڤیاریال کرد, بەڵام سۆریانۆ بە دەست رێگری لەو تۆپە کرد و لە کۆتایی یارییەکەش ئەو یاریزانە دانی بەوەنا کە ئەو دیمەنە پێنالتی بوو.

بارسێلۆنا لە دووەم یاری ساڵی نوێ لە گەری 17ـی لا لیگا بوو بە میوانی ڤیاریال و یارییەکەش بە گۆلێک بەرامبەر بۆ ھەردوولا بە کۆتا ھات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close