ھاندەرانی بارسێلۆنا لە مەودوا سەربەستن لە ھەڵکردنی ئاڵای کەتەلۆنیا

Barcelona
Barcelona
یاریگا
دوای ئەوەی لە لایەن لیژنەی سزای ” یۆیفا”ـوە ھۆشداری درایە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بۆیان نیە رێگە بە ھاندەران بدەن ئاڵای کەتەلۆنیا لە یاریگادا ھەڵ بکەن, دواجار ئەم بریارە رەتکرایەوە.

یانەی کەتەڵونی سێجار بە ھۆی ھەڵکردنی ئاڵای کەتەڵۆنیا لە یاری نێوخۆیی و ئەوروپی لەلایەن یوێفاوە سزادراون و ھۆشداری ئەوەشیان پێدراوە لەمەودا ھاندەران ناتوانن ئاڵا لە ناو یاریگادا ھەڵبکەن, بەڵام دوای سکلا تۆمار کردن لە دادگای نێو دەوڵەتی, یوێفا ئەم بریارەی لە بەرژەوەندی بلاوگرانا رەتکردەوە.

یوێفا لە نوێترین بریاریدا رێگە دەدات ھاندەرانی بارسێلۆنا لەگەڵ خۆیان ئاڵای کەتەڵونیا بۆ ناو یاریگا ببەن, بەڵام ھەر سوکایەتی کردن بە خانەوادەی پادشای ئیسپانیا و ووتنی دروشمی سیاسی, رووبەرووی سزای توند دەبنەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close