فەرمی| روگانی گرێبەستەکەی تاساڵی 2021 درێژ کردەوە

Rugani
Rugani
یاریگا
دانیێلی روگانی, بەرگریکاری لاوی ئیتاڵی یانەی یوڤێنتوسی ئەم ووڵاتە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

پێگەی فەرمی خانمە پیرەکە ئاشکرای کرد, بەرپرسانی یانەکەیان لەسەر داوای راھێنەری یانەکەیان گرێبەستی بەرگریکاری لاوی یانەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژ کردەوە, بۆیە ئەم یاریزانە کە داھاتوویەکی گەش چاوەرێ دەکات, تا ئەم کاتە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

بەرگریکاری باڵی راستی 22 ساڵی خانمە پیرەکە لە ساڵی 2013پەیوەندی بە یانەی ئێمپۆلیەوە کرد و دواتر سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بوچ ریزەکانی یانەکەی گەڕایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close