لێڤاندۆڤسکی گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

Lewandowski
Lewandowski

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی, ھێرشبەری پۆلەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردۆتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Sport1” بڵاویکردەوە بەرپرسانی باڤاری لەگەڵ گۆڵکاری یانەکەیان گەیشتونەتە رێکەوتن, بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی ھێرشبەری پۆلەندی دەکرێت و کۆتایی بە ھەموو ئەو دەنگۆیانەشە دەھێنرێت کە باس لە جیابونەوەیان دەکرد.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, گرێبەستە نوێیەکەی لیڤا تا ساڵی 2021 دەبێت و موچەی ساڵانەی لە 10 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close