ئارسێنال چەند یارییەک لە تواناکانی موستافی بێ بەش دەبێت

Mustafi
Mustafi
یاریگا
شوکوردان موستافی, بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا بە ھۆی پێکانەوە ناتوانێت سێ یاری داھاتووی یانەکەی بەشدار بێت.

بەرگریکاری ئەڵمانی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ستۆک سیتی کە توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن تووشی پێکان بوو, بۆیە ئەمرۆ یاریزانی تۆپ ھاوێژەکان پشکنینی بۆ کراو دەرکەوتووە بۆ سێ یاری داھاتووی یانەکەی توانای بەشداری کردنی نابێت, لەلایەن خۆشیەوە ئارسێن ڤینگەری راھێنەر ئەم ھەواڵەی پشت راست کردۆتەوە.

مۆستافی لە رانیدا تووشی پێکان بووە و بەم ھۆیە لە یاری بەرامبەر یانەکانی ئێڤەرتۆن, مانچێستەر سیتی و وێست برۆمیچ بەشداری ناکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close