ڤینگەر لە نێوان ئۆزێل و سانچێز دەبێت یەکێکیان ھەڵبژێرێت

Ozil
Ozil
یاریگا
ئارسێن ڤینگەر, راھێنەری فەرەنسی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, بە ھۆی زۆری داوای موچەی ئۆزیل و سانچێز, ناچارە یەکێکیان ھەڵبژێرێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی “The Telegraph”ـی بریتانی بڵاویکردۆتەوە, ھەردوو یاریزانی ئەڵمانی و چیلی تۆپی ھاوێژەکان بەو مەرجە گرێبەستەکەیان نوێ دەکەنەوە موچەی ھەفتانەی بۆ سەروی 250 ھەزار پاوەند زیاد بکرێت, ئەمەش لە توانای بەرپرسانی ئارسێنالدا نیە, بۆیە دەبێت ڤینگەر یەکێک لەو دوو یاریزانە ھەڵبژێرێت, چونکە ئەو یانەیە توانای ئەوەی ھەیە تەنھا موچەی یەکێکیان بۆ بڕی داواکراو زیاد بکات.

ھەردوو یاریزانی یانەی ئینگلیزییەکە 18 مانگ لە گرێبەستەکەیان ماوە و ئەگەر تا شەش مانگی داھاتوو گرێبەستەکەیان یەکلایی نەکرێتەوە, ئەوا پێدەچێت بۆ وەرزی داھاتوو بەرەو یانەیەکی دیکە ھەنگاو بنێن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close