ئۆزیل و سانچێز ھەڕەشە لە یانەکەیان دەکەن

ozil-sanchez
ozil-sanchez
یاریگا
مەسعود ئۆزیل, یاریسازی ئەڵمانی و ئالێکسس سانچێزی ھێرشبەری چیلی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا داوای زیاد کردنی موچەی ھەفتانەیان دەکەن.

سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە, ماوەیەکە بەرپرسانی تۆپ ھاوێژەکان لە ھەوڵی ئەوەدان گرێبەستی ھەردوو یاریزانی یانەکەیان نوێ بکەنەوە, بەڵام کەمی موچەی ئەو دوو یاریزانە وایکردووە ئەم پرۆژەیە بوەستێنرێت.

یاریسازی ئەڵمانی موچەی ھەفتانەی دەگاتە 140 ھەزار یورۆ, سانچێزیش ھەفتانە 130 ھەزار پاوەند وەردەگرێت, بۆیە ئەو دوو یاریزانە ھەرەشە لە بەرپرسانی یانەکەیان دەکەن ئەگەر موچەکانیان زیاد نەکرێت ئەوا ئامادە نین گرێبەستەکانیان درێژ بکەنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close