کارلۆس دەگەرێتەوە یاریگاکان

Roberto Carlos
Roberto Carlos
یاریگا
رۆبێرتۆ کارلۆس, بەرگریکاری پێشووی ھەڵبژاردەی برازیل دەیەوێت جارێکی دیکە وەک راھێنەر بگەرێتەوە یاریگاکان.

بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “Fourfourtwo” سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن دەیەوێت لە یانەیەکی خولی ئوستورالیا دەست بە کاری راھێنەرایەتی بکاتەوە گوتی” بۆچی نا ؟ ھەمیشە ئارەزوی ئەوەم ھەبووە لەگەڵ تۆپی پێ بەردەوام بم, ئێستاش لەگەڵ ریال مەدرید کاری زیاتر لەسەر ئەم پیشەیە دەکەم و ھیوادارم لە داھاتوودا بگەرێمەوە سەر کارەکەم”.

کارلۆس پێشتر لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی دێلھی ھیندیستان, شارەوانی ئاکھیسار سپۆر و سیڤاس سپۆری تورکیا وەک راھێنەر کاری کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close