دوایین زانیاری لەسەر تەندروستی رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ
کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, گۆلکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمرۆ بە بێ ھیچ کێشەیەک راھێنانەکانی ئەنجامداوە.

لە ئیسپانیاوە چەند رۆژی رابردوو سەرچاوەکان بڵاوییان کردەوە, دۆن لە یاری رابردووی یانەکەی بە پێکانەوە کۆتایی بە یاری ھێناوە بۆیە چاوەروان دەکرێت بە تەواوی بۆ یاری کلاسیکۆ ئامادە نەبێت, بەڵام گۆلکاری مێرنگی ئەمرۆ بە بێ ھیچ ئازار و کێشەیەک راھێنانەکانی ئەنجامداوە و تەواو بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.

ریال مەدرید گەری چواردەھەمی لا لیگا شەممەی داھاتوو سەعات 18:15 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان دەبن بە میوانی بارسێلۆنا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close