” گریزمان نابێتە خاوەنی بالۆن دۆر “

ئانتوان گریزمان
ئانتوان گریزمان
یاریگا
ئێریک ئۆرھاتس, راوێژکاری ئانتوان گریزمان ھێرشبەری فڕەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا پێوانیە ئەم یاریزانە ئەستەمە بتوانێت ببێت بە خاوەنی یەکەم باڵۆن دۆر.

ئێریک دوای بڵاوکردنەوەی لیستی 30 پاڵێوراوی بەدەست ھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی جیھان گوتی” دڵنیام گریزمان ئەم ناسناوە بەدەست ناھێنێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی خاوەنیەتی, چونکە لە رابردوودا تەنھا پشت بە ناسناوەکان بەستراوە نەک ئاستی تاکە کەسی”.

راوێژکارەکەی گریزمانی گۆلکاری ئاتلەتیکۆ مەدرید ئەمەشی نەشاردەوە, ئەگەر ئەمساڵ ئاستی تاکە کەسی بکرێتە پێوەر, ئەوا ئەو کاتە ئانتوان چانسی ئەوەی ھەیە ببێت بە باشترین یاریزانی جیھان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close