رۆناڵدۆ ئەمشەو ریکۆرێکی نوێ چاوەڕێ دەکات

کریستیانۆ رۆنالدۆ
کریستیانۆ رۆنالدۆ
یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, ھێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانیا, لە یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر لیگا وارشۆ, پێویستی بە دوو گۆل ھەیە بۆ ئەوەی ببێت بە خاوەنی 100 گۆڵ لە یارییەکە ئەوروپیەکاندا.

بڕیارە ئەمشەو لە سێیەم یاری چامپیۆنز لیگ, ریاڵ مەدرید میوانداری لیگا وارشۆی پۆلەندی بکات, لەم یارییەدا رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ریکۆردێکی نۆی چاوەڕی دەکات, بەم ھۆیەی لە رابردوودا لە یارییە ئەوڕوپیەکاندا ئەو گۆڵکارە پۆرتوگالیە توانیویەتی 98 گۆڵ تۆمار بکات, بە تۆمار کردنی دوو گۆلی دیکە ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 100 گۆل بەرز دەکاتەوە و ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات.

نزیکترین رکابەری گۆلکاری شاھانەکان, لیۆنێل میسی گۆلکاری ئارجانتینی بارسێلۆنایە و ئەو گۆلکارە لە 111یاریدا خاوەنی 89 گۆڵە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close