ئەستێرەیەکی تۆتێنھام نزیکە لە ئەیسی میلان

ئێریک لامێلا و ئێریکسۆن
ئێریک لامێلا و ئێریکسۆن
یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا, لە ھەوڵی ئەوەدان ئێریک لامێلا ھێرشبەری یانەی تۆتێنھامی ئینگڵتەرا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئەمرۆ پێگەی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە لە پێناو بەدەست ھێنانی تواناکانی لامێلا, بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاریزانە ئارجانتینیە زستانی ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی رۆسێنەرییەوە بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, بەرپرسانی یانەکەی ووڵاتەکەیان, ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی لامێلا پارەیەکی باش خەرج بکەن, بۆ ئەوەی ھاوتاکانیان ناچار بکەن دەست بەرداری ببن.

ئێریک لامێلا
ئێریک لامێلا
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close