ئارسێنال دوو ئۆفەری گەورە رەتدەکاتەوە

یاریگا

ئارسێنال
ئارسێنال

بەرپرسانی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا دوو ئۆفەریان بۆ دەستبەرداربوون لە ھێکتۆر بێلێرین, بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەیان رەتکردۆتەوە.

سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی ھەریەک لە یانەکانی مانچێستەر سیتی ئەم ووڵاتە و بارسێلۆنای ئیسپانیا لە رابردوو ئۆفەرییان بۆ گواستنەوەی بێلێرین پێشکەش بە بەرپرسانی تۆپ ھاوێژەکان کردووە, بەڵام ئارسێن ڤینگەری راھێنەری یانەکە, ھەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردۆتەوە.

بێلێرینی 21 ساڵ, وەرزی 2013-2014 پەیوەندی بە ئارسێنالەوە کردووە و توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات, ھەروەھا یاریزانی ئیسپانی تا سێ سالکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ تۆپ ھاوێژەکان ماوە.

هێکتۆر بێلێرین
هێکتۆر بێلێرین
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close