زیدان: جادووگه‌ر و باشترین نیم
زینه‌دین زیدان، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری ریال مه‌درید و ئه‌فسانه‌ی فڕه‌نسی له دواین لێدوانی به‌ر له یارییه‌كه‌ی ریال بیتیس له گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگا دووپاتیده‌كاته‌وه كه بێ هه‌ڵه نه‌بووه له بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ له یه‌كه‌م وه‌رزیدا، به‌ڵكو هێشتا فێرده‌بین.
زیدان ده‌ڵێت” راسته‌ی به خێرایی چامپیۆنزلیگم برده‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردووه به بردنه‌وه‌ی ئه‌م ناسناوه خۆم كردبێت به باشترین راهێنه‌ری جیهان، من هێشتا لاوم و ده‌مه‌وێت رۆژ به رۆژ زیاتر فێر بم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانم چاك بكه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” ئه‌وكاته‌ی ناتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت، بێ گومان هۆكارێك هه‌یه و پێویسته به خێرایی چاكی بكه‌یته‌وه، من جادووگه‌ر نیم، من ته‌نیا بیر له كاری جدی ده‌كه‌مه‌وه و ئاماده‌م بۆ هه‌ر قوربانیدانێك.