رۆمانیۆلی لە ئینگڵتەرا دەکرێتە ئامانج

رۆمانیۆلی
رۆمانیۆلی
یاریگا
پاش ئەوەی ھاوینی رابردوو بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا ئۆفەرێکی یانەی چێلسیان بۆ دەستبەرداربوون لە رۆمانیۆلی بەرگریکارەیەکەیان رەتکردەوە, یانەی لەندەنی جارێکی دیکە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە دەدەن.

سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی چێلسی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک لەسەر ھێلن, بۆیە کۆنتی راھێنەری ئەو یانەیە چەند یاریزانێکی پێشنیار کردووە, یەکێک لەوانەش رۆمانیۆلی بەرگریکاری ئیتاڵی ئەیسی میلانی ئەو ووڵاتەیە, بۆیە بەرپرسانی گەنەرز زستانی داھاتوو دەیانەوێت جارێکی دیکە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

رۆسێنەری ھاوینی رابردوو گرێبەستێکیان لەلایەن بەرپرسانی چێلسی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێگەیشت, بەڵام رەتیان کردەوە دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close