ڤینگەر ھەموو شتێک رەتدەکاتەوە

ئارسن ڤینگەر
ئارسن ڤینگەر
یاریگا
ئارسن ڤینگەر, راھێنەری فەرەنسی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتەوە ئەرکی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئینگلاند بگرێتە دەست.

ڤینگەر دوای کۆتایی ھاتنی یاری یانەکەی بەرامبەر بازلی سویسرا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا, سەبارەت بە دەنگۆی گرتنە دەستی ئەرکی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئینگلاند گوتی” پێش ئەوەی سام ئالاردایسیش وەک راھێنەری سێ شێرەکان دەست نیشان بکرێت, ئەو دەنگۆیە بڵاوکرایەوە, لەو کاتەشەوە ئەو دەنگۆیانەم رەتکردەوە, چونکە دەمەوێت پابەند بم بە راھێنەرایەتی تۆپ ھاوێژەکان تا کۆتایی ئەم وەرزە”.

بەرپرسانی تۆپی پێ ئینگلاند دوای دوورخستنەوەی سام ئالاردایس لە پۆستی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەکەیان, لە ھەوڵی ئەوەدان شوێن گرەوەیەکی باش بۆ پۆستی ھەڵبژاردەکەیان دەست نیشان بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close