بەفەرمی : سێ یانە بۆ خولی یانە پلە سێ کانی کوردستان دابەزین
نوسەر : ئاکۆ هەولێری
یاریگا- لەگەڕی دووەمی خولی یانەپلەدووەکانی کوردستان لەتۆپی پێدا دوێنێ ئێوارە چەندیاریەک ئەنجامدران، کەتیایدا ئەوسێ یانەیە ئاشکرابون کە دابەزین بۆخولی یانەپلەسێ کان، یانەی مەخموردوای دۆڕانی بەیانەی پیشەسازی بەلێدانی یەکلاکەرەوە و دۆڕانی یاری یەکەمی بەرامبەریانەی بەردەڕەش بەئەنجامی 2 – 1 گۆڵ، بەفەرمی دابەزی بۆخولی یانەپلەسێ کان، یانەی دووزیش بەهەمان شێوە بارگەی پێچایەوە بۆخولی یانەپلەسێ کان دوای دۆڕانی لەگەڕی دووەم بەرامبەریانەی شۆڕیجەبەئەنجامی 2 – 1 گۆڵ و لەگەڕی یەکەمیش بەیانەی کەیوان دۆڕابوو بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە، یانەی سەرچناریش بەهۆی ئامادەنەبونی لەهیچ یاریەک هاوشانی هەردوویانەکەی سەرەوە ماڵئاوایی لەخولی یانەپلەدووەکان کرد.
شایانی باسە تائێستا هیچ یانەیەک لەهەرسێ کۆمەڵە سەرکەوتنی مسۆگەرنەکردووەوهەینی داهاتوش جەنگی وەرگرتنی بلیتی سەرکەوتن لەدواگەڕدا دەست پێدەکات ، لەهەرکۆمەڵەیەکیش دوویانە سەردەکەوێت بۆقۆناغی کۆتایی وهەرشەش یانەکەش لەقۆناغی کۆتایی بەشێوازی کۆکردنەوەی خاڵ و چون وهاتن یاری لەگەڵ یەکتردەکەن.
یاریەکانیش بەمشێوەی خوارەوەیە:
سهیدسادق × دووكان ـ یاریگای سهیدسادق
پیرهمهگروون × چهمچهماڵ ـ یاریگای پیرهمهگروون
شهقڵاوه × خهبات ـ یاریگای شهقڵاوه
ئاڵا × بهردهڕهش ـ یاریگای ئاڵا
خانهقین × كفری ـ یاریگا به تیروپشك دیاری دهكرێت
كهیوان × رزگاری ـ یاریگه به تیروپشك دیاری دهكرێت