فالکاو بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا

فالکاو
فالکاو
یاریگا
ئالێساندرۆ رۆسا ڤیەرا ناسراو لە فالکاو, یاریزانی ھەڵبژاردەی فوتسالی برازیل بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا.

ھەڵبژاردەی برازیلی خاوەن پێنج ناسناوی جامی جیھانی فوتسال, لە قۆناخی شازدەی جامی جیھانی فوتسال کەلە کۆلۆمبیا ئەنجام دەدرێت, رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئێران بونەوە و بە شێوەیەکی چاوەرواننەکراو تووشی شکست بوون و ماڵئاواییان کرد و پاشان فالکاو ئەفسانەی فوتسالی جیھانیش بریاریدا واز لە یاری نێودەولەتی بھێنێت.

فالکاو تەمەن ٣٩ ساڵ, بۆ جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداریکردووە و لە کۆی ٣٣٩ یاریدا توانی ٢٠١ گۆل تۆمار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close