فەرمی| تۆتێنھام گرێبەستی دیلی ئالی درێژ کردەوە

دیلی ئالی
دیلی ئالی
یاریگا
دیلی ئالی, یاریسازی لاوی یانەی تۆتێنھامی ئینگڵتەرا جارێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

پێگەی فەرمی یانەی تۆتێنھام بڵاویکردەوە, پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی یانەکەیان گرێبەستی دیلی ئالیان تا ساڵی ٢٠٢١ درێژ کردەوە, دووبارە گرێبەستی ئەو یاریسازەیان بۆ سالێکی دیکەش درێژ کردەوە, واتە ئەو یاریزانە تا ساڵی ٢٠٢٢ لەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

دیلی ئالی ٢٠ساڵ, وەرزشی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە ریزەکانی یانەی مێلتۆن کێینز بۆ ریزەکانی تۆتێنھام گواسترایەوە و لەو ماوەیەدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close