بارسێلۆنا بەرگریکارێکی ئارسێنال دەکاتە ئامانج

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا
یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ھەوڵ ئەوەدان, زستانی داھاتوو ھێکتۆر بێلێرین بەرگریکاری ئیسپانی ئارسێنالی ئینگڵتەرا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆبێرت فێرناندێز, بەرێوەبەری ھونەری یانەی بارسێلۆنا بە پشت راستکردنەوەی ئەم ھەواڵە گووتی” ماوەیەک ئێنریکێ داوای بەرگریکارێکی بالی راست دەکات, بوچیە دەمانەوێت لە چەند رۆژی داھاتوو دەست بە گفتوگۆ کردن بکەین لەگەڵ بەرپرسانی ئارسێنال, بۆ ئەوەی زستانی داھاتوو بێلێرین بۆ ریزەکانمان بگوازینەوە.

بارسێلۆنا سەرەرای ئەوەی ئالێکس ڤیدالیان لە بالی راست ھەیە, بەڵام ئێنریکێ راھێنەر بروای بە تواناکانی ئەو یاریزانە نیە و بۆیەش دەیەوێت بەرگریکارێکی دیکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

هێکتۆر بێلێرین
هێکتۆر بێلێرین
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close