باسکەی عێڕاق بە ژاپۆن دەدۆڕێت

گرتەیەک لە یاری عێراق و ژاپۆن
گرتەیەک لە یاری عێراق و ژاپۆن

یاریگا

لەچوارچێوەی یارییکانی جامی (تەحەدی)ئاسیا کە لە تاران بەردەوامە، هەڵبژاردەی باسکەی عێراق بە جیاوازی دوو خاڵ بەرانبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن تووشی شکست هات.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی باسکەی عێراق ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی وەک ڕکابەرێکی بەهێز خۆی دەربخات لە کۆتایشدا بە ئەنجامی 67-65 یارییەکەی لە دوا چرکەکان لە کیس دا و تووشی دۆڕاندن هات، لە یارییەکی دیکەشدا هەڵبژاردەی چین توانی بە ئەنجامی 92-77 بەسەر هەڵبژاردەی کازخستان سەرکەوتنی تۆمار کرد.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی عێراق بە دۆڕاندنێک بەرانبەر ئێران و بردنەوەیەک لەگەڵ هەڵبژاردەی باسکەی قەتەر بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانییەتی تەحەدی سەرکەوتنی زامن کردبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close