گواردیۆلا تواناكانی به‌رگریكارێكی بۆ گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، باكاری سانیا، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی فڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دێربی شاری مانچێسته‌ر كه شه‌ممه‌ی داهاتوو له ئۆڵدترافۆرد ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م یاریزانه 33 ساڵییه له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه به‌هۆی پێكانێك له رانی له سیتیزن دابڕاوه، به‌ڵام ئێستا له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و ده‌توانێت به‌شداری ركابه‌رییه‌كانی داهاتوو بكات.