ھێرش دەکرێتە سەر ماڵی رازی شنێشل

رازی شنێشل
رازی شنێشل
یاریگا
لە شاری بەخدای پایتەختی عێراق, چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان کردە سەر ماڵی رازی شنێشل, راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق, بەڵام بێجگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە ھیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

پاش ئەوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق, لە دووەم یاری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠١٨ـی رووسیا و جامی نەتەوەکانی ئاسیا تووشی شکست بوون, لە شاری بەخدا چەند چەکدارێک ماڵی رازی شنێشل, راھێنەری عێراقیان دایە بەر دەستدرێژی گولە, بەڵام بێجگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.

رۆژنامەی ێەوتی عێراقی, ئەو ھەواڵەی پشت راستکردەوە و ئەویش بڵاوکردەوە, ھێزە ئەمنیەکان شوێنی روداوەکەیان لە ژێر کۆنترۆلدایە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close