عێراقیەکان بلیتی یاری بەرامبەر سعودیا پێشکەشی ھاندەران دەکەن

عێراق
عێراق
یاریگا
بەرپرسانی تۆپی پێ عێراق, نزیکەی 1500بلیتی یاری ھەڵبژاردەکەیان بەرامبەر سعودیا بە شێوەی خۆرایی پێشکەشی ھاندەران دەکەن.

بریارە ئەمرۆ دووەم یاری کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠١٨ـی روسیا و جامی نەتەوەکانی 2019 لە کیشوەری ئاسیا, ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و سعودیا لە مالیزیا رووبەرووی یەکتری ببنەوە و بەرپرسانی عێراقی, لە پێناو ھێنانی ھاندەران بۆ ناو یاریگا, نزیکەی 1500بلیتیان بە خۆرایی دابەشکردووە و ھاندەرانیش بە شێوەیەکی بەرچاو روویان لەبەدەستھێنانی بلیتەکان کردووە.

یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردە, بە ھۆی بارودۆخی سیاسی نێوان ئێران و سعودیا, لە مالیزیا ئەنجام دەدرێت, پێشتر عێراق ئێرانی بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی ھەڵبژاردووە, ئەویش بەھۆی ئالۆزی بارودۆخی ئەمنی ووڵاتەکەیان.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close