کاپتنی ھەڵبژاردەی برازیل دیاریکرا

نێیمار داسیلڤا
نێیمار داسیلڤا
یاریگا
دوای ئەوەی نێیمار داسیلڤا, کاپتنی پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ برازیل رایگەیاند ئیتر وەک کاپتن یاخود سەرۆک تیپ بەشداری یارییەکان ناکات, فێدراسیۆنی ئەم ووڵاتە میرانادایا وەک کاپتنی نوێ دەستنیشانکرد.

ئەمرۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ برازیل, لەسەر داوای راھێنەری ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیان, میراندا بەرگریکاری ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیان و یانەی ئینتەر میلانی ئیتالیا, وەک کاپتنی ھەڵبژاردەکەیان دەستنیشانکرد.

دوای پێشکەش کردنی نیشانەی سەرۆک تیپی ھەڵبژاردەکەی, میراندا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی” شانازی بەو شانازییە گەورەیە دەکەم و ھیوادارم بتوانم بە باشی ئەو ئەرکە قورسە جێ بە جێ بکەم”.

میراندا
میراندا
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close