رۆنالدۆ وەڵامی پیکێ دەداتەوە

کریستیانۆ رۆنالدۆ
کریستیانۆ رۆنالدۆ
یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, ھێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەڵامی قسەکانی جێرارد پیکێ, بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا دەداتەوە.

پاش ئەوەی پیکێ بە گالتە جارییەوە باسی لە تیروپشکی وەرزی رابردووی ریال مەدریدی کردوو و ھیوای خواست ئەم وەرزە تیروپشکێکی باشیان بەر بکەوێت, کاردانەوەی زۆری ھاندەرانی ئەو یانەیەی لێکەوتەوە و لە نێوانیشیاندا رۆنالدۆی یاریزانی ئەو یانەیە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی دوای بەدەستھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا پەیامێکی ئاراستەی پیکێ کردووە و دەلێت” حەز دەکەم پیکێ سەردانی پرۆفایلی تویتەر و فەیس بوکم بکات, ئەمشەو وێنەی سەرنج راکێشم بۆ پۆست کردووە”.

ئەم قسانەی رۆنالدۆ, چاوەروان دەکرێت جارێکی دیکە وەلامی لەلایەن پیکێوە ھەبێت, چونکە بەرگریکارە کەتەلۆنیەکە یەکەمجاری نیە گالتە بە یاریزانانی ریال مەدرید دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close