ھێرشبەرێکی سێڤییا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت


یێھڤین کۆنۆپلیانکا, ھێرشەبیر ئۆکراینی یانەی سێڤییای ئیسپانیا بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە.
سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە, پاش ئەوەی کۆنۆپلیانکای ھێرشبەری سێڤییا, لە یەکەم یاری وەرزی نوێ لا لیگا بەرامبەر ئیسپانیۆل لەسەر کورسی یەدەک بوو, لە بارودۆخەکەی رازی نیە, بۆیە وەک خۆی دەلێت, بیر لە جێھێشتنی یانەکەی دەکاتەوە, پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دابخرێت.
لەلایەکی دیکەوە, پێگوە وەرزشی Sport.ua ئاشکرای کردووە, ھەردوو یانەی زێنیت سان پێتێرسبورگ و سیسکا مۆسکۆی رووسی داوای ئەو یاریزانە دەکەن.
