نێیمار ئیتر سەرکردایەتی برازیل ناکات

نێێمار داسیلڤا
نێێمار داسیلڤا
یاریگا
نێیمار داسیلڤا, کاپتنی ھەڵبژاردەی برازیل دوای بەدەستھێنانی یەکەم میدالیای زێری ئۆڵمپیک رایگەیاند ئیتر سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی ناکات.

دوای کۆتایی ھاتنی یاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا لە یاری کۆتایی ئۆڵمپیکی ریۆ٢٠١٦, نێیمار داسیلڤا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی” لە ماوەی رابردوو فشارێکی زۆرم لەسەر بوو, بۆیە خەو و خۆراکێکی باشم نەبووە, داوای لێبوردنیش لەو ھاندەرانە و رەخنەگرانە دەکەم کە لە رابردوو گلەییان لەسەر ئاستی من ھەبوو, ئیتر من ناتوانم نیشانە کاپتنی بەدەستمەوە ببەستم و لە داھاتوو پێویستە کەسێکی دیکە بۆ ئەم کارە دەست نیشان بکرێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یاریزانی برازیلی یانەی بارسێلۆنا ئاماژەی بەوەش کرد, قسەم لەگەڵ راھێنەری ھەڵبژاردەکەم کردووە کە ئیتر بەرگەی نیشانەی کاپتنیم نیە, بۆیە ھەموو بریارەکانم داوەتە دەست ئەو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close