ئارسێنال جارێکی دیکە لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون

ئارسێنال
ئارسێنال
یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, بۆ جاری سێیەم شکستیان ھێنا لە ھەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر لاکازێتی گۆلکاری فەرەنسی یانەی لیۆنی فەرەنسا.

پێگەی ” ESPN” ئاشکرای کرد, بەرپرسانی ئارسێنال پێش یەکەم یاری وەرزی نوێ پریمەر لیگ بەرامبەر لیڤەرپول, بۆ جاری سێیەم ئۆفەرێکیان بە بڕی ٢٩ ملیۆن پاوەند پێشکەشی لاکازێتی کردووە, بەڵام بەرپرسانی لیۆن سوورن لەسەر ئەوەی دەستبەرداری گۆلکاری یانەکەیان نابن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, تۆپ ھاوێژەکان دەیانەوێت بەردەوام بن لەسەر ھەوڵەکانیان بۆ بەدەستھێنانی لاکازێتی, بۆیە چاوەروان دەکرێت ئەمجارە ٤٠ ملیۆن پاوەند پێشکەش بە یانەی فەرەنسی بکەن.

ئالێکساندەر لاکازێتی
ئالێکساندەر لاکازێتی
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close