ریۆ 2016.. برازیل 2 – 0 کۆلۆمبیا

برازیل
برازیل
یاریگا
ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی برازیل توانیان سەرکەوتن بەرامبەر کۆلۆمبیا بەدەست بێنن و بۆ قۆناخی پێش کۆتایی سەرکەوتن.

ھەردوو ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی برازیل و کۆلۆمبیا, لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رکابەرییەکانی تۆپی پێ پیاوانی ریۆ ٢٠١٦ رووبەرووی یەکتری بونەوە, خولەکی ١٢, نێیمار داسیلڤا توانی برازیلیەکان بکات بە خاوەنی گۆلی یەکەم, دواتر لە گێمی دووەم دۆس سانتۆس گۆلی دووەم و کۆتایی یارییەکەی لە بەرژەوەندی سامبا تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی برازیل لە قۆناخی پێش کۆتایی, رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی ھیندوراس دەبنەوە, کە ئەوانیش توانیان سەرکەوتن بەرامبەر کۆریای باشوور بەدەست بێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close