ریۆ 2016.. خانمە مەلەوانی ئامریکی میدالیای زێری بەدەستھێنا

مادلین دیرادۆ
مادلین دیرادۆ
یاریگا
لە کۆتایی رکابەرییەکانی مەلەوانی 200 مەتری خانمان, مادلین دیرادۆ خانمە مەلەوانی ئامریکی میدالیای زێری بەدەستھێنا.

لە رکابەرییەکانی پشتە مەلەی کرال, خانمە مەلەوانی ئامریکی مادلین دیرادۆ, توانی بە تۆمار کردنی دوو خولەک و پێنج چرکە و لە سەدا 99ـی چرکە پێش رکابەرەکانی بگاتە ھێلی کۆتایی و میدالیای زێر مسۆگەر بکات.

کاتینھا ھۆزۆسۆ, خانمە مەلەوانی پۆلەندی و ھیلاری کالدولی کەنەدی, میدالیای زیو و برۆنزییان بەدەستھێنا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close