دوو لە ئەندامانی چەکدارانی داعش له‌ ریۆ دەستگیر دەکرێن

برازیل
برازیل
یاریگا
بەیانی ئەمرۆ دوو لە ئەندامانی چەکدارانی داعش لە فرۆکەخانەی شاری ساوپاولۆی برازیل دەستگیر کران.

سەرچاوەکانی برازیل بڵاوییان کردەوە, لە کاتێکدا شاندی وەرزشوانانی جیھانی گەشتی ووڵاتەکەیان دەکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵمپیک, لە یەکێک لەو فرۆکانەی کە لە شاری ساوپاولۆ نیشتەوە, دوو لە ئەندامانی چەکدارانی داعشی لەگەڵدا بوون, ھەربۆیە دوای نیشتنەوەی, کۆمەڵەیەکی زۆر لە ھێزە ئەمنیەکان چوار دەورەی ئەو فرۆکەیان کۆنترۆل کرد و پاشان ھەردوو چەکدارییان دەستگیر کرد.

پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی ریۆ ٢٠١٦, رێکخراوی چەکداری داعش ھەرەشەی توندییان لە بەرپرسانی برازیل کردووە بۆ مەبەستی کاری تێکدەرانە, بۆیە گومان دەکرێت ئەو دوو چەکدارە بۆ ئەم مەبەستە گەشتی برازیلیان کردبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close