وورده‌کاری گرێبه‌سته‌که‌ی پۆگبا له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد
یاریگا-ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی چیرۆکه درێژخایه‌نه‌که‌ی پاوڵ پۆگبا کۆتایی هات و سه‌ره‌نجام روویکرده مانچسته‌ر یونایتد
پاوڵ پۆگبا پاش چوار ساڵ گه‌ڕایه‌وه مانچسته‌ر یونایتد. ئه‌ستێره ٢٣ ساڵه فه‌ڕه‌نسییه‌که له‌و ساڵه‌دا به‌رامبه‌ر ٨٠٠ هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا به یوڤێنتۆس به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ١١٠ ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه هه‌مان یانه ، به‌وه‌ش بووه گرانترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ دا و ژماره پێوانه‌ییه‌که‌ی گاریس به‌یلی شکاند کاتێک به ١٠٠ ملیۆن گوێزرابۆوه بۆ ریاڵ مه‌درید.
گرێبه‌سته‌که‌ی پاوڵ بۆ پێنج ساڵه و به‌پێی ئاست و ئه‌نجام ده‌کرێت ئه‌و بڕه بۆ ١٢٠ ملیۆن به‌رزببێته‌وه ته‌نیا واژۆکردنی ماوه که پاش ئه‌نجامدانی پشکنینی پزیشکی ده‌بێت و رێکارێکی رۆتینییه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه مینۆ رایۆڵای بریکاری ئه‌و یاریزانه به‌ته‌نها ٢٠ ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت به‌هۆی رێکخستنی گواستنه‌وه‌که و رازیکردنی یوڤێنتۆس و پۆگبا.
ناوبراو ده‌بێت به چواره‌م گرێبه‌ستی خۆزێ مۆرینهۆ دوای هێنریک مخیتاریان ، ئێریک بایلی ، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیج.