ناوەراستکارێکی مانچێستەر یونایتد ھەوڵی مانەوە دەدات

مانچێستەر یونایتد
مانچێستەر یونایتد
یاریگا
باستیان شڤاینشتایگەر, یاریسازی ئەڵمانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا نایەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت و ھەوڵی بەدەستھێنانی پێگەی سەرەکی دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی “Bild”ـی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات, ماوەی رابردوو دەنگۆی بە ھێز ھەبوون شتایگەر ناچارە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد, بە ھاتنی پۆل پۆگبای فەرەنسی جێبێلێت, بەڵام یاریسازە ئەڵمانیەکە دەیەوێت لەو یانەیە بمێنێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت ھەوڵەکانی زیاتر بکات, بۆ بەدەستھێنای پێگەی خۆی لە پلانەکانی خۆزێ مۆرینیۆی راھێنەر.

بە ھاتنی پۆل پۆگبا بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد, ژمارەی ناوەراستکارەکانی ئەو یانەیە زیاد دەکات, بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە لەو کاتەدا ناچارن دەستبەرداری یەکێکیان ببن.

باستیان شڤاینشتایگەر
باستیان شڤاینشتایگەر
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close