ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید

ریال مەدرید
ریال مەدرید
یاریگا
شاندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, لە مۆنتریالی کەنەدایە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ و دەگوترێت کەریم بێنزیمای ھێرشبەری شاھانەکان, ناتوانێت بەشداری لە یاری سوپەری ئەوروپا بکات.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە, بێنزیما تا ئێستا بە تەواوی ئامادە نەبووە, بۆیە دلگرانی بۆ زیدانی راھێنەری یانەکەی دروستکردووە, بە ھۆی ئەوەی کە نەتوانێت بەشداری لە یاری سوپەری ئەوروپا بەرامبەر سێڤییا بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە, پێشتر پشت راست کراوەتەوە کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالیش, بە ھۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لەو یارییەدا بکات, ئەمەش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید ھەواڵێکی ناخۆشە.

کەریم بێنزیما
کەریم بێنزیما
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close