ئێریکسێن ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە

کریستیان ئێریکسێن
کریستیان ئێریکسێن
یاریگا
کریستیان ئێریکسێن ,یاریسازی دانیمارکی یانەی تۆتێنھامی ئینگڵتەرا, ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی ” Es magazine” ئاشکرای دەکات, ئێریکسێن تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ تۆتێنھام گرێبەستی ھەیە, بەڵام بەم دواییە بەرپرسانی ئەو یانەیە داویان لە یاریسازی دانیمارکی کردووە, گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٠ نوێبکاتەوە, بەڵام ناوبراو بە ھۆی کێشەی دارایی رەتدەکاتەوە ئەو کارە بکات.

ئێریکسێنی تەمەن ٢٤ ساڵان لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ لە ریزەکانی تۆتێنھام یاریدەکات و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و چەندین یانەش ئامادەن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close