ئاتلێتیكۆ ناسیۆنالی كۆڵۆمبی بووه پاڵه‌وانی لیبه‌رتادۆرس
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ ناسیۆنالی كۆڵۆمبی ناسناوی جامی یانه‌كانی ئه‌مریكای باشووری (كۆپا لیبه‌رتادۆرس)ی بۆ جاری دووه‌م له مێژوویدا به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی فایناڵی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر ئیندیبێندیتنی دێل ڤالی ئیكوادۆری تۆماركرد.
له‌یاری چوون كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامدرا یارییه‌كه 1-1 كۆتایی هات، به‌ڵام به ئه‌نجامی یاری چوون و هاتن تیپه كۆڵۆمبیه‌كه 2-1 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش دوای 12 ساڵ جارێكی دیكه چووه سه‌ر سه‌كۆی ناسناوێكی دیكه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه كۆڵۆمبیه‌كه له پاڵه‌وانییه‌تی جامی جیهانی یانه‌كان به‌شدار ده‌بێت كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو له ژاپۆن به‌رێوه‌ده‌چێت و بووه یه‌كه‌م یانه‌ی كۆلۆمبی بۆ پێشبركێكه سه‌ربكه‌وێت.
جگه له‌و یانه‌یه هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندی و كلوب ئامێریكای مه‌كسیكی گه‌یشتوونه‌ته جامی جیهانی یانه‌كان و چاوه‌ڕێی به‌دیاركه‌وتنی ناسنامه‌ی نوێنه‌رانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیا و پاڵه‌وانی خولی ژاپۆنی ده‌كه‌ن.