میلان ئەڵمانیەک دەباتە ریزەکانی

یاریگا- یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لە هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەستێکدایە، لەگەڵ شکۆدران موستافی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ڤاڵینسیای ئیسپانی.

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیتاڵیا، میلان دەیەوێت بە هەر جۆرێک بێت، لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا، موستافی بگوازێتەوە ریزی یانەکەی.

جیا لە شکۆدرانی تەمەن ٢٤ ساڵ، موساچيوی بەرگریکاری یانەی ڤیاریالیش، یەکێکە لە داواکاریەکانی دیکەی رۆسۆنێری.

موستافی لە وەرزەی ٢٠١٤ وە لە ریزی شەم شەمەکوێرەکان یاری دەکات، لە کۆی ٧٨ یاری، ٦ گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close