شۆک: ھیگواین بەرەو یانەیەکی دیکە دەچێت

گۆنزالۆ هیگواین
گۆنزالۆ هیگواین
یاریگا
ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بە ھێز ھەبوو لەسەر گواستنەوەی گۆنزالۆ ھیگواین بۆ ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم یاریزانە پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسێنالی ئینگڵتەراوە بکات.

ئەمرۆ رادیۆی فەرمی ناپۆلی بڵاویکردەوە, بەرپرسانی ھەردوو یانەی ناپۆلی و ئارسێنال گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی گۆنزالۆ ھیگواینی ھێرشبەری ئارجانتینی, بۆیە چاوەروان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو گواستنەوەیە یەکلایی بکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بڕی ئەو گواستنەوەیە ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە, کەواتە زۆر کەمترە لەو پارەیەی یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی خەرج دەکات, بەڵام بەرپرسانی ناپۆلی لە پێناو رێگریکردن لە چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزی خانمە پیرەکەی رکابەرییان, ئامادەن ھیگواین پەیوەندی بە ئارسێنالەوە بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close