ئارسێنال یەکەم یاری وەرزی نوێ بەبێ کۆمەڵێک یاریزان دەستپێدەکات

ئارسێن ڤینگەر
ئارسێن ڤینگەر
یاریگا
ئارسێن ڤینگەر, راھێنەری فەرەنسی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا بریاریداوە لە یاری سەرەتای وەرزی داھاتووی پریمەر لیگ, بەشداری بە ھەریەک لە یاریزانان, ئۆلیڤەر جیرۆد, لۆرێنت کۆسیێلینی و مەسعود ئۆزیل نەکات.

ڤینگەر لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات, بە ھۆی ئەوەی ئەوەی سێ لە یاریزانانی یانەکەی تا قۆناخەکانی کۆتایی یۆرۆ بەشدارییان کردووە, لەوانەبێت تووشی ماندوبونێکی زۆر لە رووی جەستە و مێشکەوە ھاتبن, بۆیە بریاریداوە بۆ چوار یاری سەرەتایی پریمەر لیگ, پشوو بەو یاریزانانە بدات.

یەکەم یاری وەرزی نوێ پریمەر لیگ, تۆپ ھاوێژەکانی لەندەنی رووبەرووی لیڤەرپوڵ دەبنەوە, بۆیە پێدەچێت بەم بریارەی ڤینگەر تووشی کێشەی زۆر ببنەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close