میلان یاریزانێکی بۆ یاریەکەی بۆردۆ لە دەستدا

یاریگا- یاریزانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ڕیکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ، بەهۆی پێکانەوە لە یاری داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

وا بریارە رۆژی شەممەی داهاتوو، لە میانی یارییەکی دۆستانەی یانەکان، لە پێناو خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بۆردۆی فەرەنسی و میلانی ئیتاڵی بەیەک بگەن.

رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، بۆ ئەو یاریە یانەی میلان بێبەش دەبێت لە تواناکانی ناوەرستکاری ئیتاڵی مۆنتۆلیڤۆ، بەهۆی چاک نەبونەوەی ناوبراو لەو پێکانەی کە توشی هاتووە.

ڕیکاردۆی تەمەن ٣١ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٢ وە یاری بۆ میلان ئەنجامدەدات، لە ١١٩ یاری یانەکە بەژدار بووە، ٧ گۆڵیشی تۆمارکردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close