ھێنری بە دوای یانەیەکدا دەگەرێت

تیەری ھێنری
تیەری ھێنری
یاریگا
تیەری ھێنری, راھێنەری پێشووی تازەپێگەیشتووەکانی ئارسێنال, دوای وازھێنانی ئەرکی راھێنەرایەتی تازەپێگەیشتوانی ئارسێنال بە دوای یانەیەکی دیکەدا دەگەرێت.

ھێنری فەرەنسی و یاریزانی پێشووی یانەی ئارسێنال, دوای وازھێنانی لە یاریکردن وەک راھێنەری تازەپێگەیشتوانی ئارسێنال دەستی بە کارەکانی کرد, بەڵام بەم دوواییە بە ھۆی کێشەکانی لەگەڵ ئارسێن ڤینگەری راھێنەری تۆپ ھاوێژەکانی, دەستی لە پَوستەکەی ھەڵگرت, بۆیە پێدەچێت ئەمجارەیان وەک راھێنەری تازەپێگەیشتوانی یانەکانی وێستھام یونایتد یاخود واتفۆرد بەردەوام بێت.

دوای وازھێنانی ھێنری لە پۆستەکەی, تۆنی ئادامس وەک راھێنەری تازەپێگەیشتووانی ئارسێنال دەستنیشانکرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close